رێبوار تاڵه‌بانی راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت،كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، كه‌س خاوه‌نی عێراق نییه، له دوای هه‌ڵبژاردن كه‌سێك نییه، نازانین بچین له‌گه‌ڵ كێ گفتوگۆ و قسه بكه‌ین له باره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان بۆ پرسی پێشمه‌رگه و ئه‌و دۆخه‌ی كه هه‌یه.
روونیشی كرده‌وه كه ته‌نیا ئه‌و هاوئاهه‌نگییه‌ی پێشوو هه‌یه كه له پێشتر له بواری سیاسی و ته‌ناهیی هه‌بوو كه هه‌مووشی نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردن، وه‌ك رێككه‌وتنه‌كه‌ی شه‌نگال.
تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌یش كرد كه له عێراق كۆمه‌ڵێك كوتله‌ی شیعه هه‌ن كه حوكمی عێراق ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵێكیان له ده‌ره‌وه‌ن و كۆمه‌ڵێكیشیان سه‌ر به‌عێراقن، حه‌شد و كۆمه‌ڵێكی تریش سه‌ربه‌خۆن له چوارچێوه‌ی سه‌ربازی نین.