هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19 ى 12 ى 2021 ، به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی كرا تایبه‌ت به دۆخی سیاسی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو و ئیستیحقاقه‌كانی كورد و یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی كوردستانی له سه‌رجه‌م دۆسیه گرنگه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان له به‌غدا. هه‌وڵدان بۆ گه‌ڵاڵه‌ی كۆتایی كارنامه‌ی هاوبه‌شی كوردستانی له‌سه‌ر بنچینه‌ی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و ته‌وافوق و توازونی ده‌ستووری، وه‌ك له عێراقی نوێ‌دا له‌سه‌ر پێكهاتبووین، به‌شێكی تر بوو له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه.
هه‌ردوو لاش كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان له هه‌موو روویه‌كه‌وه ، به تایبه‌تیی له رووی گوزه‌ران و موچه و شایسته داراییه‌كانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به توێژی خوێندكاران و قوابیانیشه‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر مه‌ترسی ئه‌منی و سه‌ربازی تێه‌هڵچوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له كه‌ركوك و ناچه دابراوه‌كان كرد.
له‌م بواره‌دا به پێویست زانرا هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌یی هه‌ردوولا هه‌بێت وه‌ك به‌شێك له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له‌سه‌ر خاك و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه. هه‌ر وه‌ك به‌شێكیش له پێویستی دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی باشی ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێوان هه‌ردوولا و هێزه سیاسییه‌كانی تر به‌ره‌و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان بۆ خێر و خۆشی گه‌له‌كه‌مان، له‌مباره‌شه‌وه میكانیزمی پێوییست بڕیاری لێوه‌درا.