نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاماری زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر ڕاگەیەندرا

ئاماری زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر ڕاگەیەندرا

گوتەبێژی دەزگای ڕوانگە رای دەگەیەنێت، تیمەكانمان لەگەڵ تیمەكانی پارێزگای هەولێر، لە تۆماری ئەو خێزانانەی زیانیان بەركەوتووە، لە بەیانییەوە سەرقاڵی كاركردن و ئەمڕۆ ئاماری تەواوی ئەو خێزانانە بەردەست دەبێت كە زیانیان پێ گەیتشووە.

ئاری ڕەسووڵ گوتەبێژی دەزگای روانگە،ڕاگەیاند، تیمەكانی پارێزگای هەولێر لەڕێی فۆڕمێكەوە، زانیاری لەو ماڵانە وەردەگرن زیانیان پێ گەیشتووە و تیمی ئێمەش لەگەڵیاندان.

ئەو ئۆتۆمبێلانەش تۆمار دەكرێن كە زیانیان پێ گەیشتووە
زیاتر گوتی، بەپێی دواین ئامار، نزیكەی 800 خێزان زیانیان پێ گەیشتووە و سەرجەمیان لە ڕێی ئەو فۆڕمەی هەیە زیانەكانیان تۆمار دەكرێ‌ و ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو پرۆسەیە كۆتایی دێ‌.

باسی لەوەش كرد، لە ناو فۆڕمەكە جگە لە زیانەكانی ناوماڵ، ئەو ئۆتۆمبێلانەش تۆمار دەكرێن كە زیانیان پێ گەیشتووە و بەر لافاو كەوتوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی “وشە” دەستی كەوتووە، لە گەڕەكی ڕۆشنبیری و سەركارێز و گردجووتیار زۆرترین زیان هەیە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 17ـی كانوونی یەكەم، شەپۆلێكی بەخوڕی بارانبارین هەرێمی كوردستان گرتەوە، لە هەولێر لافاوێكی زۆر لە چەندان گەڕەكێك دروست بوو، بەهۆیەوە 12 هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و سەتان ماڵ بەهۆی لافاوەكە زیانیان پێگەیشت.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *