
له رۆژئاوای كوردستان به‌هۆی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستان له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی خۆجێیی “ئه‌نه‌كه‌سه” له شاری درباسیێ، چه‌كدارانی سه‌ر به په‌كه‌كه هێرشی سه‌ر باره‌گاكه‌یان كرد و ئاگریان له باره‌گاكه به‌ردا.
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا “ئه‌نه‌كه‌سه” رایگه‌یاند، له‌و هێرشه‌دا چه‌كدارانی سه‌ر به په‌كه‌كه په‌لاماری نیزامه‌دین عه‌لیكۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیی ئه‌نه‌كه‌سه له درباسیێ و دوو كه‌سی دیكه‌یان دا و ئه‌شكه‌نجه‌یان دان، كه یه‌كێكیان ئافره‌ت بوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێش كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستان، له ده‌روازه‌ی سێمالكا ژماره‌یه‌ك لایه‌نگری په‌كه‌كه هێرشی سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی خاڵی سنووری پێشابووریان له دیوی باشووری كوردستان كرد و به به‌ردبارانكردن و گوتنه‌وه‌ی درووشی په‌كه‌كه و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئۆجه‌لان، په‌لاماریان دان و ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانیان به سه‌ختی بریندار كرد و جامی ئۆتۆمبیله‌كانیان شكاندن.