نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زانیاری له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی سلێمانی.. كوژراو و بریندار هه‌ن

زانیاری له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی سلێمانی.. كوژراو و بریندار هه‌ن

 

سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری 122 لە سلێمانی راگەیاند، له‌ گوندی “کێلە سپی” بەرامبەر گەڕەکی “کەندەکەوە” نزیک پێشانگای ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی سلێمانی-کەرکووک، لەنێوان دوو عەشیرەتدا شەڕەتەقە روویداوە و کەسێك کوژراوە و 4ـی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوبەری سەنتەری 122 لە سلێمانی گوتیشی: “لەسەر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، دوو عەشیرەت دەبێتە شەڕیان، کەسێکیان کە شۆفێری شۆفڵ بووە، ویستوویەتی هاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێلەکەی بکات بە ژێرەوە. بەشێک لەو کەسانەی لەو شوێنەدا بوون بەچەک رووبەڕووی بوونەتەوە، له‌ ئه‌نجامدا کەسێك کوژراوە و 4 ـی دیکەش برینداربوون، بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شارن و چارەسەریان بۆ دەکرێت”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *