
پارێزگاری هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیكرده‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وردی چاودێری دۆخی هه‌ولێر ده‌كات.
به‌ره به‌یانی ئه‌مرۆ لافاو له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر هه‌ڵسا و به هۆیه‌وه هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیانێكی زۆری ماڵیش به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، “مەسرور بارزانى، سەرۆکى حومەتى هەرێمى کوردستان بە وردى چاودێرى دۆخەکە دەکات و چه‌ند جارێک لە رێگەى پەیوەندى تەلەفۆنیەوە پارێزگارى هەولێرى رڕاسپاردووە لە رێگە دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت بۆ ھاوکاریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە