حەیدەر شەشۆ فەرماندەی سەربازی ئێزیدی خان،ڕای گەیاندووە پەكەكە بوونەتە هۆی نانەوەی پشێوی لە شنگال و دەورو بەری وە هەروەها تەنها لە شنگال چەكداری پەكەكە بوونی نییە لە مەخموور و دەوروبەری خانەقینیش هەن،بوونەتە مەترسی جدی بۆسەر كوردانی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه ئێزدیییە دەڵێ:هه‌ر شوێنێك حه‌شدی شه‌عبی تێیدا باڵا ده‌ست بێت، په‌كه‌كه‌ی تێدایه و هه‌ماهه‌نگی له نێوانیاندا هه‌یه.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ روونیكرده‌وه، بوونی په‌كه‌كه له شنگال پیلانێكه دژی خه‌ڵكی ئێزدی و شنگالییه‌كان، هه‌موو لایه‌نه‌كان له به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی په‌كه‌كه له شنگال جدیی نین، ده‌یانه‌وێت شنگال وه‌ك عه‌فرین و سه‌رێ كانی لێبكه‌ن.