نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور باڕزانی.. ڕەزامەندیدا لەسەر سەرفکردنی 13 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگاوبانی ڕۆڤیا

مەسرور باڕزانی.. ڕەزامەندیدا لەسەر سەرفکردنی 13 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگاوبانی ڕۆڤیا

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەمساڵ بە گوژمەی 680 ملیۆن دینار، پڕۆژەی لە رۆڤیا جێبەجێ كردووە و پڕۆژەیەكی تریش بە گوژمەی زیاتر لە 13 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت.

عەبدولستار رەمەزان یوسف سەرۆكی شارەوانیی شارەدێی رۆڤیا، ڕایگەیاندووە، ئەمساڵ لە سنووری شارەدێی رۆڤیا لەسەر بودجەی گەشەپێدانی پارێزگای دھۆك، بە گوژمەی 680 ملیۆن دینار پڕۆژە جێبەجێ كراون.

ئەو ئاماژەی دا، لە گەڕەكەكانی رۆژ دوریان بە درێژایی زیاتر لە یەك كیلۆمەتر رێ دروست كراوە، راكێشانی ئاوەڕۆش بەدرێژایی ھەزار و 500 مەتر دەست بە جێبەجێكردنی كراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا كۆتایی پێ دێت .

وەك عەبدولستار رەمەزان یوسف خستیە ڕوو، پڕۆژەكان رێگەوبان، دروستكردنی كۆنكرێت و كۆمەڵێك خزمەتگوزاری تر لەخۆ دەگرن. هاوكات رێی رۆڤیا دەكرێتە دووساید، ھەموو رێكارەكان تەواو بوون و كۆمپانیای كاڤین جێبەجێی دەكات، بودجەكەشی 13 ملیار و 100 ملیۆنە و تەنیا ماوە رەزامەندیی پارەكە بدرێت و دەست بەجێبەجێكردنی بكرێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *