
د.محه‌مه‌د ره‌ووف، سه‌ركرده‌ی پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕاگەیاند: “ئه‌و لۆژیکە پشتڕاست ده‌كه‌مه‌وه، كه یه‌كگرتوو له كاری حزبیی پێشووتری، كه كاری ده‌كرد بۆ پێگه‌یاندنی كادیری لێهاتوو و به‌توانا و پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌ی به‌توانا پاشه‌كشه‌ی كرد و كه‌وته شوێن چه‌پڵه و قه‌ره‌باڵغی و ستراتیژیه‌ت و به‌رنامه‌ی له‌ناو ئه‌و فه‌وزا سیاسییه ون کرد.
گوتیشی: “ئه‌گه‌ر حوكمڕانیی دروست ببێت و چاکساز بێت، ئۆپۆزسیۆنیش ناچاره خۆی راست بكاته‌وه، ئێستا یه‌كگرتوو به حسابی خۆیان ده‌ستیان كردووه به راستكردنه‌وه، ئێمه‌ش جارێ چاودێریی ده‌كه‌ین، له كۆی ئه‌و رووداوانه‌ی رووشیاندا، به‌رنامه‌ی یه‌كگرتوو كاڵ بووه‌وه و دره‌نگ پێی زانی و ره‌نگه ئه‌گه‌ر فریا بكه‌وێت، هێشتا ده‌رفه‌تی لەپێشدا مابێت”.
هەرچی سەبارەت بە پاشەکشەی کۆمەڵی دادگەرییە، د.محه‌مه‌د ره‌ووف، ئەوەی خسته روو: “كۆمه‌ڵی دادگەری گرفتی ناوخۆی هه‌بوو و به‌رچاویشی بۆ هه‌ڵبژاردن روون نه‌بوو، لە هەمان کاتدا هه‌ڵه‌ی تاكیتكیشی كرد، ئه‌مه‌ش وای كرد بەم شێوەیە له هه‌ڵبژاردن پاشه‌كشه بكات و تەنیا یەک کورسی بێنێت”