پۆلیسی گهرمیان بڵاویكردهوه: ئەوکچەی دوێنێ لەماڵ دەرچوو بوو نەگەڕابوەوە ، دۆزرایەوەو ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
له راگهیاندراوێكدا، مقهدهمی مافپهروهر عهلی جهمال قدووری بهرێوهبهری راگهیاندنی پۆلیسی گهرمیان بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو پۆستێکمان لەسەر ونبوونی کچێکی تەمەن 17 ساڵان کرد کە کەسوکاری سکاڵایان هێنایەلای پۆلیس و ئاگاداریان کردین کەلە کاتژمێر (11) نیوەڕۆ کچەکەیان لەماڵ دەرچوەو نەگەڕاوەتەوە ، دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان ناوبراو بدۆزنەوە.
راشیدهگهێنێت: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەرکەوت ناوبراو نەخۆشی دەرونی هەیەو ون بونی پەیوەندی بەکێشەی خێزانی و هیچ کێشەیەکی ترەوە نیە و شەوی ڕابردوو لەماڵێکی پارێزراو بوەو کەسوکاری سکاڵایان لەدژی هیچ کەسێک نیە دوای دڵنیابوون لەنەبونی هیچ کێشەیەک لەلایەن پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە بەبڕیاری دادوەر ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە