
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار له بهیاننامهیهكدا رایدهگهیهنێت، دابەشكردنی زەوی بە گوێرەی لیستێكی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراونەوە دەبێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بەكاری پێویست هەڵدەستێت.
راگهیاندنی وهزارهتی شارهوانی راشیگهیاند، كاركردن بۆ دابینكردنی خزمهتگوزاری بۆ زهوییهكانی كەرتی 8ـی حەسارۆك بەردەوامە، نەخشەی ئاوڕۆی بۆ داڕێژراوە و بەمزووانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەوە.
بهیاننامهكهی وهزارهتی شارهوانی ئاماژهیپێكرد، دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و كەم ئەندامانی سەنگەر بە گوێرەی لیستێك دەبێت كە لەلایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لە هەموو پارێزگا و شار و شارۆچكەكان ئامادە كراوە و وەزارەتی شارەوانیش بۆ دابەشكردنی زەوی بە كاری پێویست هەڵدەستێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە