نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی دارایی سەبارەت بە خەرجییەکانی خوێندنی باڵا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی دارایی سەبارەت بە خەرجییەکانی خوێندنی باڵا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا هاتووه‌: سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ‎له‌ 1/1/2021 تاوه‌كو 24/11/2021 ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر 369 نوسراوی وه‌زاره‌تی  خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی دراوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 14 ملیار و 262 ملێون و 911 هه‌زار و 240 دیناره‌. ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ تاوه‌كو 10/12/2021 زیاتر ده‌بێت.
‎ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:له‌ هه‌مان به‌رواریش 183نوسراویان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی لای خواره‌وه‌.
‎1-هه‌ندێك نوسراو پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایی دارایی بووه‌.
‎2-هه‌ندێك له‌و نوسراوانه‌ كه‌موكوڕیان هه‌بووه‌ و وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌.
‎3- به‌ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی دارایی هه‌رێم به‌ رێنمایی(50) پاڵپشت به‌ بریاری 14ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌تكراونه‌ته‌وه‌.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *