نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی بۆ باڵیۆزی نوێی چیك: هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌تدا

مه‌سرور بارزانی بۆ باڵیۆزی نوێی چیك: هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌تدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پیتەر شتێپانیک باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک لە عێراق کرد .

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی کۆماری چێک کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی کۆماری چیک لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی چێک ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چێک کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان، لە هەموو بوارەکاندا ڕاگەیاند، گوتیشی کە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی شاندێکی بازرگانی چێکی لە ماوەی داهاتوودا، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن و دەرفەتەکانی ئاڵوگۆڕی  بازرگانی و وەبەرهێنان تاووتوێ بکەن.

گرنگیی بەردەوامبوونی پشتيوانيكردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری بێلاروس و پۆڵەندا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *