نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / بۆچی پێویستە کە گەیشتیتەوە ماڵەوە جلەکانت بگۆڕیت؟

بۆچی پێویستە کە گەیشتیتەوە ماڵەوە جلەکانت بگۆڕیت؟

نەگۆڕینی جلەکان کاتێک دێینەوە ماڵەوە زیان بەتەنردوستی جەستەمان دەگەیەنێت و دەبێت ئاگاداری بین.

زۆرکات دێنیەوە بۆماڵەوە، لە ماندووبووندا تاقەتی خۆگۆڕین و لابردنی جلەکانی دەرەوەمان نییە و تا کاتیکی زۆر پێوەیان دەمێنینەوە، بەڵام بەپێی ماڵپەڕی “برایت ساید” زیانەکانی زۆرن بۆ جەستە و ئەمانە دەگرێتەوە:

بۆ دەمارەکانی خوێن باش نییە:

دەکرێ لەپێکردنی کاوبۆ زۆر جوانێت بەلاتەوە، بەڵام کە دەگەڕێیتەوە ماڵەوە و نایگۆڕیت و هیچ سوودێک بە تەندروسیت ناگەیەنیت.

ئەو جلانەی کە زۆر تەسکن دەکرێ کاریگەری خراپیان لەسەر سووڕی خوێن دروست بکەن و وروژمی خوێن خاودەکەنەوە.

بەکتریایی دەرەوە دەهێنیتەوە ماڵەوە:

کاتێک دێتەوە ماڵەوە خۆتناگۆڕیت، ئەوا چەندین بەکتریا دەهێنیتەوە ماڵەوە و خۆت تووشی نەخۆشی دەکەیت.

بۆیە باشترە بە جلەکانی دەرەوە نەمێنیتەوە لەپێناو پیسنەکردنی ماڵەکەت بە بەکتریا و ڤایرۆس.

جەستە تووشی زیپکە دەکات:

جلە چنراوەکان دەکرێ زۆر جوانبن لەبەرماندا، بەڵام زۆر لەبەرکردنیان زیان بە پیست دەگەینێت و دەنوسێت پێوەی.

دەبێتە هۆی کێشەکانی گەدە:

جلە تەسکەکان، پاڵ بە کەمەرەوە دەنێت، ناڕەحەتی و کێشەی هەرس دروست دەکەن، وەک تێکچوونی ترشی گەدە، بۆیە تا دەتوانی لەکاتی گەڕانەوەدا بۆ ماڵەوە جلەکانی دەرەوە بگۆڕیت.

بەپەلە

وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا سەردانی دیمەشق دەکەن

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان نۆئێل بارۆت، دەگاتە دیمەشق، دواتر هاوتا ئەڵمانییەکەی، ئانالینا باربۆک، ده‌گاته‌ پایته‌ختى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *