
شێرپەنجەی مەمک لەپیاواندا پێشبێنی نەکراوە بەڵام لەڕاستیدا بوونی هەیە، ئەوانەی شانەی بچووکیان هەیە زیاتر مەترسی تووشبوونی شێرپەنجەی مەمک دەبن.
بەپێی ماڵپەڕی” هێلس کلیڤلاند کلینک” باسی شێرپەنجەی مەمک دەکات لەپیاواندا و دەڵێت:
بەپێی کۆمەڵگای ئەمەریکی تایبەت بە شێرپەنجە، مەترسی تووشبوونی پیاو بە شێرپەنجەی مەمک یەک لە ٨٨٣ کەسدایە. بەڵام لە ئافرەتاندا یەک بۆ ٨ کەسە.
کام پیاوانە دەکەونە ژێر مەترسی تووشبوونیان هەیە؟
پزیشک لەبواری نەخۆشیەکانی شێرپەنجە “هالی مووری” دەڵێت ئەو شتانەی خوارەوە هۆکرن بۆ تووشبوونی ئەمە:
تەمەن:
بەگشتی مەترسی شێرپەنجەی مەمک لەو پیاواندا زۆرە کە لەتەمەندان، بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان٧٢ ساڵە
خواردنەوە کهولیەکان:
خواردنەوەی زۆری مادە کهولیەکان و کێشانی جگەر مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات لە پیاواندا.
نەخۆشییەکە لە خێزانەکەدا هەبێت:
پیاوان زیاتر شێرپەنجەی مەمک تیایاندا گەشە دەکات ئەگەر لەخێزانەکەیاندا هەبووبێت.
هەندێ حاڵەتەتی تەندروستی تر:
ئەو پیاوانەی کە ئەم حاڵەتەیان هەیە خانەیەکیان هەیە بەلایەنی کەم یەک کرۆمۆسۆمی X ی زیاتریان هەیە.
بەبەراورد بە پیاوەکانی دیکە، زیاتر هۆرمۆنی مێینەیەان هەیە کە ئسترۆجینە و کەمتر هۆرمۆنی ئەندۆجینیان هەیە کە تایبەتە بە نێرینە.
نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا ئەمانەن:
لوویوەک لە مەمکدا کە بێ ئازارە.
بەرزبوونەوەی پیست لەسەر مەمک
گرژبوونەوەی گۆێ مەمک
سووربوونەوەی گۆی مەمکهەوکردنی گۆی مەمک