
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر بە بڕی زیاتر لە ملیارێک و 300 ملیۆن دینار دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا هاتووە: “دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی و دابینکردنی بودجە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەست بە جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری دەکات”.
ئەوەش خراوەتە روو کە پڕۆژەکان لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بە گوژمەی یەک ملیار و 366 ملیۆن دینار، جێبەجێ دەکرێن کە ئەمانەی خوارەوەن:
1- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری قۆناغی یەکەم.
2- دروستکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ژیان (قەرەبووی تۆبزاوە) قۆناغی یەکەم.
3- دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری لە گەڕەکی ژیان.
4- دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری بۆ شاری شیاو.
5- دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گرد جووتیار.
6- دروستکردنی چەند شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ پێنج هەزاری فەرمانبەران.
7- دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆک تەنیشت شوقەکانی نەورۆز.
8- قیڕتاوکردن و کیربستۆن کردنی چەند شەقامێک لەگەڕەکی صلاح الدین نزیک قوتابخانەی گۆڤەند.
9- دروستکردن و قیڕتاوکردن و کۆنکرێت کردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی نەسیج قۆناغی یەکەم.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە