بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین پێک هات بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بە چەندین ماددە لەسەر چەند کەیسێکی جۆراوجۆر و لە چەند دادگایەک و بنکەکانی پۆلیس لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین داواکرابوو، وە لە دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد دوێنێ دووشهم کاتی نیوەڕۆ هێزەکانمان تۆمەتبارەکەیان لە شاری ڕانیە دەستگیر کرد، بەڵام لەکاتی دەستگیرکردنیدا بە چەک ڕووبەرووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە.
ڕاشیگهیاند: تۆمەتبارەکە بەناوی (ئ، ن، ق) لەدایکبووی 1985 دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە/ گردجان لەسەر چەندین کەیسی وەک بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان و چەند کەیسێکی تریش داواکراو بوو، دوای ئەوەی تۆمەتباری ناوبراو بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە، کەسێک بە فیشەک برینداربوو وە کارمەندێکی پۆلیس بە سووکی بریندار بوو، چارەسەری پێویستیان لە نەخۆشخانە بۆکراوە.
ههروهها ڕاشیگهیاند: دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستیش گیرا بەسەر چەکەکەی کە لە جۆری کڵاشینکۆف. دوای گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان تۆمەتباری ناوبراو بە بڕیاری دادوەر ڕاگیرا.
پۆلیسی ڕاپهڕین ههروهها بڵاویشی كردهوه كه دواتر ماڵی تۆمەتباری ناوبراو پشکنینی بۆ كرا و لە ئەنجامدا لە ماڵی تۆمەتبارەکە کەسێک بەناوی (ه، ع، ح) لەدایکبووی ساڵی 1981 لە ڕەگەزی نێر لە کاتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەردا دەستگیرکرا و بە بڕیاری دادوەر ئەم تۆمەتبارە حەواڵەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین کرا. وە لە هەمانکاتدا لە ماڵی تۆمەبار (ئ، ن، ق) دەستیشت گیرا بەسەر کۆمەڵێک مادەی هۆشبەری وەک حەشیش، کریستال، سلیکۆن و حەب.