نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هۆشیار زێباری.. ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بە لاڕێدا براوە

هۆشیار زێباری.. ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بە لاڕێدا براوە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، دوو كورسیی حزبەكەی لە هەڵبژاردنی ١٠ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢١ی پەرلەمانی عێراقدا و ”لە ڕێگەی گەمەیەكی سیاسییەوە“ ڕەت كراوەتەوە.
لە تویتێكدا كە لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) كردوویەتی، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رای گەیاندووە، دەستەی دادوەری لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021ی عێراق بڕیاریداوە بە رەت کردنەوەی کاندیدانی سەربەخۆی عێراقی و دوو لە کورسیی کاندیدانی پارتی.
جەختیشی كردۆتەوە كە ئەو كارە ”لە رێگەی گەمەی سیاسییەوە“ كراوە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ”بەلاڕێدا“ بردراوە، ئەوەشی بە ”بێهیواکەر“ وەسف كردووە.
هۆشیار زێباری ئاشكرای كردووە كە ”هەڵبژاردنەکان دادوەرانە و پاک بوون، بەڵام ئەنجامەکەی ناداپەروەرانە بوو”.
پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاندبوو و بەپێی ئەو ئەنجامەش، پارتی دیموكراتی كوردستان ٣٣ كورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەست هێنابوو.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *