نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هۆشادری دەدرێت ژنان لە کوردستان دەستیان کردووە بە کوشتنی پیاوەکانیان

هۆشادری دەدرێت ژنان لە کوردستان دەستیان کردووە بە کوشتنی پیاوەکانیان

لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا شەش پیاو لەلایەن ھاوژینەکانیانەوە بە ھاوکاریی کەسانی دیکە کوژراون، ٥١ پیاوی دیکە بە ھۆکاریی خێزانییه‌وه‌ خۆیان کوشتووە.

بورھان فەرەج، سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان، ڕاگەیاند: حاڵەتەکانی توندوتیژیی بەرامەر بە پیاوان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەجۆرێک لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا ٦ پیاو لە لایەن ھاوژینەکانیانەوە بە ھاوکاریی کەسانی دیکە کوژراون، ھەروەھا ٥١ پیاوی دیکە بە ھۆکاری جیاواز خۆیان کوشتووە.

گوتیشی: ئەمساڵ حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتنی پیاوان زیادی کردووە، ساڵانی ڕابردوو کاتێک ئامارمان بڵاو دەکردەوە لە ماوەی ١٢ مانگدا تەنیا سێ حاڵەت بۆ چوار حاڵەتی کوشتنی پیاوان لەلایەن ژنانەوە لە ڕێکخراوەکامان تۆمار دەکران، بەڵام لە ماوەی ٩ مانگی ئەمساڵدا ٦ پیاو لەلایەن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ کوژراون.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ تا ئێستا نزیکەی ٤٢٠ سکاڵا و توندوتیژی دژی پیاوان تۆمار کراون، ھەروەھا بە دەیان پیاوی بەتەمەن لەلایەن ژنانه‌وه‌ لە ماڵەکانی خۆیان دەرکراون.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *