
لە راگەیەنراوێکدا نوسینگەى پارێزگارى هەولێر بڵاویکردەوە، دواى بڵاوبونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەنێو کافتریایى (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر بەئاشکرا سرودى رژێمى بەعس بەخش دەکرا، پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا خاوەنەکەى دەستگیربکرێت و کافترایاکەش دابخرێت.
دەشڵێت: هاوڵاتییان و هاوشاریانى سنورى پارێزگاکەمان دڵنیادەکەینەوە، ئەوانەى ئەمجۆرە کارانە دەکەن، بەمەبەست و دور لە هەموو بەهایەکى نیشتیمانى و نەتەوەیی و پیرۆزى خوێنى شەهیدان و تێکۆشانى گەلەکەمان، کە تەنها مەبەستیان ناڕەحەتکردنى هاوڵاتییانە، بەهیچ شێوەیەک لێیان قبووڵناکرێت و روبەڕووى رێکارى یاسایی و سزادان دەکرێنەوە