نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم) دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم) دەکات

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم) کرد بۆ  کۆچی دوایی (منذر الحلبوسي) مامی.

سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم) و بنەماڵەکەيان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خواڵێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.

لە بەرامبەردا، سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم)، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *