نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە: تەقینەوەیەكی بەهێز لە هەڵەبجە ڕویدا

بەپەلە: تەقینەوەیەكی بەهێز لە هەڵەبجە ڕویدا

لە پارێزگای هەڵەبجە دەنگێكی گەورەی بەهێز بیستراوە گومان دەكرێت تەقینەوە ڕویدابێت، بەڵام پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان لەو بارەوە هیچ بۆ میدیاكان ناڵێن.

بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، تەنها ئەوەی وتووە: دەنگێكی بەهێز بیستراوە بەڵام هێزەكانی ئەمنی لە پۆلیس و ئاسایش هیچ زانیارییەكیان بەدەست نەهێناوە ناش زانین شوێنی دەنگەكە لە كوێوەیە.

هەڵەبجە و هەورامان كانكای گروپە تیرۆرستییەكان بووە لە ساڵانی 1992 بۆ ساڵی 2003 هەمیشە تیرۆرستان دەتوانن لەو سنورە كاری ڕێكخستن ئەنجام بدەن.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو، لەسەر دیواری شەهیدانی خێڵی حمە لە پارێزگای هەڵەبجە ئاڵا و دروشمی گروپی تیرۆرستی داعش نەخشێندرابوو، ئاسایش ڕای گەیاند بكەرەكەیان كە سەر بە تیرۆرستانی داعشە دەستگیركردووە.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *