
ئێستادا ڕیشی پڕ یه‌كێكه له مۆدێله باوه‌كانی ناو پیاوان، به‌شێك له پیاوان بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ڕیشیان ده‌هێڵنه‌وه، به‌ڵام ئایا پڕی ڕیش و هۆرمۆنی نێرینه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به یه‌كه‌وه؟
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه به‌م دواییانه له كۆمه‌ڵه‌ی” Archives of Sexual Behavior” بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا بابه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان ڕیش و هۆرمۆنی ” تستۆستیرۆن” ی یه‌كلا كردۆته‌وه و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ڕیشی پیاوان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به زۆری و كه‌می ئه‌م هۆرمۆنه‌وه نییه له له‌شی پیاواندا.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 97 گه‌نج ئه‌نجامدرا و داوا له به‌شداربوه‌كان كراوه جگه‌ره نه‌كێشن و مه‌ی نه‌خۆنه‌وه و وه‌رزش نه‌كه‌ن و خواردن نه‌خۆن و ته‌نانه‌ت ددانیان پاك نه‌كه‌نه‌وه 24 كاتژمێر پێش ئه‌وه‌ی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كه بكه‌ن و ئاستی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن له ڕێی نمونه‌كانی لیك یان دیاری بكرێت.