نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / عەلی عەونی:پەكەكە هۆكارێكی سەرەكی بێ كاری و بێزاركردنی لاوەكانی كوردستانی باشوورە

عەلی عەونی:پەكەكە هۆكارێكی سەرەكی بێ كاری و بێزاركردنی لاوەكانی كوردستانی باشوورە

پەکەکە بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری خاکی هەرێمی کوردستانی داگیر کردووە و ڕێ نادات دەستی ئاوەدانی حکوومەتی هەرێمی بگاتە ئەو ناوچانە و خۆشی کردوونی بە شوێنی شەڕ و کوشتار، ئەمە وایکردووە خەڵکی ئەو ناوچانە کۆچ بکەن و ڕێی دەرەوە بگرنەبەر، ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیش دەڵێت، پەکەکە ڕێگرە لە ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و بەهۆیەوە خەڵکی ئەو سنوورانە کۆچ دەکەن.

عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند، “پەکەکە هۆکارە لەوەی کە ڕێ نادات گوندەکان ئاوەدان بکرێنەوە و حکوومەت خزمەتیان بکات، پەکەکە دەستی گرتووە بەسەر خۆشترین ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و داگیری کردوون و بووەتە هۆی ئەوەی خەڵک بە کاری کشتوکاڵی خۆیانەوە خەریک نەبن و گەشتوگوزار لەو ناوچانە نەکرێت”.

هەروها باسی لەوەکرد، “پڕوپاگەندەی ژەهراوی پەکەکە و بوونی ئەو ئۆپۆزسیۆنە نا مەسئوولەی کوردستان کە هیچ بەرنامەیەکی نییە جگە لە نائومێدکردنی خەڵک، ئەمەیش هۆکارێکی ترە، وڵاتانی ئەوروپایش خۆیان هۆکارن، لەبڕی ئەوەی پشتی هەرێمیان بگرتایە لە ڕیفراندۆم تا هەرێم بەرهەمی ژێرخانی ئابووری دروست بێت، پشتگیری عێراقیان کرد، عێراقیش لە ساڵی 2014ەوە ئابڵوقەی دارایی خستووەتە سەر حکوومەتی هەرێم.”

زیاتر گوتی، “ئەو کۆچەی دروستبووە هیچ ڕەوا نییە، زیاتر بابەتێکی نەفسییە وەک لەوەی ئابووری و شتی تر بێت، خەڵک ڕۆشتووە زێڕینگەر بووە، خاوەنی ئیشی خۆی بووە، بەجێی هێشتووە و ڕۆیشتووە، خەڵکی کوردستان لە سنوور کراوەتە یاری بیلاڕووسیا و پۆڵندا بۆ یەکلابوونەوەی ململانێکانیان، ئەگەر وڵاتانی ئەوروپی لێگەڕانایە کوردستان دەوڵەت دروست بکات و سەدان کارگە درووستبکرانایە دۆخەکە نەدەگەیشتە ئەو ئاستەی ئێسته‌”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *