نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / بەرپرسێکی باڵای داعش دەستگیرکرا

بەرپرسێکی باڵای داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپشت بەستن بەزانیارییە ھەواڵگرییەکان ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، راوێژکاری سەربازیی لە بەناو ویلایەتی نەینەوا سەربە داعش، دوای ھاتنی لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێیەوە بۆ ناو عێراق، دەستگیرکراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، بەرپرسەکەی داعش لە کاتی لێکۆڵینەوە دانی بەوە داناوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکاندا، چەندین پلانی بۆ روبەڕبونەوەی ھێزە ئەمنییەکان عێراق داناوە و جگە لەوەش چەندین پۆستی کارگێڕیی و دارایی لە رێکخراوی داعش بەڕێوەبردووە لەوانە ئەمیر بەناو ویلایەتی جەزیرە و بەرپرسی دارایی لەو ویلایەتە.

بەپەلە

سەرۆک وەزیرانى داهاتوو؛ سەرکردەکانى شیعە بەرانبەر هێڵى دووەم

بەپێی رۆژنامەى “مەدا”ى عێراقى، دوو هێڵى سەرەکى لەناو هاوپەیمانى شیعەدا کێبڕکێ لەسەر پۆستەکە دەکەن کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *