چالاكیه‌كانی فیستیڤاڵی ” قه‌رتاج” ی سینه‌مایی ڕۆژی شه‌ممه كۆتایی هات، دوای ئه‌وه‌ی له هۆڵه‌كانی سینه‌ما چه‌ندین فیلمی عه‌ره‌بی و بیانی نمایش كران و یه‌كێك له‌وانه‌ش فیلمی”معایش” ده‌رهێنه‌ری تونسی” ئه‌یناس مه‌رزوق” بووه كه له 3 هۆڵ نمایشكراون و قسه و باسی زۆری له‌سه‌ر كراوه.
فیلمه‌كه باسی له چیرۆكی هاوسه‌رگیری گه‌نجانی ناوچه‌ی” الاقصر” كردوه له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی بیانی به‌ته‌مه‌ن و بابه‌ته‌كه ده‌نگۆی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و نامۆیه به نه‌ریتی میسریه‌كان.
له فیلمه‌كه‌دا ئه‌م خانمه ده‌رهێنه‌ره هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه ئه‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه بكات به بابه‌ت و باسی له‌وه كردوه حاڵه‌ته‌كه بۆته دیارده و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وام دوباره ده‌بێته‌وه و به‌تایبه‌ت له‌كاتی سه‌ردانكردنی بۆ شاری ” الاقصر” تێبینی ئه‌مه‌ی كردوه.
ئه‌یناس باس له‌وه ده‌كات بابه‌ته‌كه زۆر قوڵتره له‌وه‌ی كه گه‌نجان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ماددی ئه‌مه بكه‌ن به‌لكو ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه‌كان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێك نوێ و پڕ له خۆشه‌ویستی و چێژیان هه‌بێت.
سەرەتا / جۆراوجۆر / هاوسه‌رگیری كوڕه گه‌نجه‌كانی میسر له‌گه‌ڵ ئافره‌ته به‌ته‌مه ئه‌وروپیه‌كان بۆته فیلم