نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی شارەوانی 37 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ پارێزگای دهۆك جێ به‌جێ ده‌كرێت

وەزارەتی شارەوانی 37 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ پارێزگای دهۆك جێ به‌جێ ده‌كرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی ملیارێك و 203 ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێكردنی 37 پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرج دەكات.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بە مەبەستی پەرەپێدانی ڕەوشی خزمەتگوزاری و پرۆژەكان، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك زیاتر لە 37 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن و بۆ تەواوكردنی پرۆژەكانیش لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان، وەزارەتیش لە دوو فەرمانی وەزاری خۆیدا گوژمەی زیاتر لە یەك ملیار و 203 ملیۆن دیناری خەرج كرد.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئەو بڕە پارەیەش بە دوو گوژمە و لە دوو فەرمانی جیادا خەرج كراوە، كە گوژمەیەكیان زیاتر لە 728 ملیۆن دینارە و لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی ڕوكن و نایابی شارەوانی بۆ جێبەجێكردنی 21 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك خەرج كراوە.

بەپەلە

. سەرکردەیەکى گۆڕان بافڵ تاڵەبانى بووەتە مەقاشى دەستى میلیشیاکان

. بۆ گۆڕان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆنابێتەوە لە کۆمێنت زیاتر بخوێنەرەوە كەریم فەخری قاسم، ئەندامی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *