نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / هەدەپە..حكوومەتی داهاتووی توركیا بەشداری دەسەڵات دەكەین

هەدەپە..حكوومەتی داهاتووی توركیا بەشداری دەسەڵات دەكەین

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، دڵنیایی دەداتە لایەنگرانی پارتەكەی كە هەموو هەوڵێك دەدەن تا لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بتوانن بێنە ناو حكوومەت و ببنە بەشێك لە دەسەڵات، بۆیە گرنگی بە داخستنی هەدەپە نادەن.
بوڵدان، لە وتارێكدا لە پارێزگای تەكیرداغ باسی لە گرنگیی هەدەپە بۆ توركیا کرد، چونكە ئەوان دەتوانن بەرگری لە دیموكراتی و ئازادی بكەن.
هاوسەرۆکی هەدەپە گوتیشی: ‘ئێوە هێزی هەدەپەتان نییە و پێی ناگەن، بۆیە داخستنی چی، ئێمە دێین تا ببینە بەشێك لە دەسەڵات، ئێمە دێین تا ئەم وڵاتە بەڕێوە ببەین”.
لەبارەی نەخشەڕێگەی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا، بوڵدان ئاماژەی بەوە دا، ئەو نەخشەڕێگەیە بنەمای هەدەپەیە تا لە قۆناخی داهاتوودا ببێتە بەڵگەیەكی باش. ئەو بەڵگەیە دەبێتە هۆی ئەوەی دەسەڵاتێكی دیموكراتیک بێتە كایەوە، بۆیە ئێمە گرنگیی زۆر بە میتینگەكانمان دەدەین، تا ئەو نەخشەڕێگەیە بڵاو بكەینەوە”.
پەروین بوڵدان باسی لەوەش كرد: “هیچ كەسێك و لایەنێك ناتوانێت پردی خەڵك بڕووخێنێت، چونكە هەدەپە بەردەوام لەبەرەی گەلە”.

بەپەلە

میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *