بەگوێرەی زانیارییەکانی زانایانی وڵاتی بەریتانیا، کە دوای لێکۆڵینەوی وردی زانستی و پشکنین بۆ هەزاران پیاو بەدەستیان هێناوە، دەرکەوتووە ئەو پیاوانەی لە حەفتەدا سێ جار پەیوەندیی سێکسیان هەیە و بە لوتکەی چێژ یاخود (ئۆرگازم) دەگەن، بەراورد بە پیاوەکانی دیکە کە کەمتر گرنگیی بەم لایەنە دەدەن، دڵیان تەندروستترە و کەمتر تووشی نەخۆشیی دڵ دەبن.
بۆیە پزیشکان و زانایان ئاشکرای دەکەن، گرنگیدان بە جووتبوون ئەم کاریگەرییە ئەرێنییەشی هەیە و دەرکەوتووە، پیاوان 50% له تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێ.