نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جۆراوجۆر / وێنە.. لە حاڵەتێکی دەگمەندا منداڵێک لەدایکبووە کە کلکی هەیە

وێنە.. لە حاڵەتێکی دەگمەندا منداڵێک لەدایکبووە کە کلکی هەیە

لە حاڵەتێکی دەگمەندا و لە وڵاتی بەرازیل منداڵێک لەدایکبووە کە کلکی هەیە و درێژییەکەی ١٢ سانتیمەترە و لە کۆتایی کلکیدا گۆشتێکی خڕی شێوە تۆپی پێوەیە.

ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بە راپۆرتێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی کردووە، پزیشکەکانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە لە حاڵەتێکی دەگمەندا ئەو منداڵە کاتێک لە دایکبووە کلکی پێوە بووە، لە بەشی کۆتاییدا تۆپەڵێکی گۆشتیی شێوە تۆپی

پزیشکەکان بە نەشتەرگەریی ئەو بەشە زیادە “کلک و تۆپەڵەکە”یان لابردووە، گۆڤاری جۆرباڵ پیدیاتریک سێرجەری پزیشکی سەبارەت بەو حاڵەتە ئاشکرایکردووە، ئەو بەشەی وەک کلک وایە لە قۆناغی چوار بۆ هەشت مانگیدا لەناو منداڵدانی دایکیدا گەشە دەکات، لە حاڵەتی دەگمەندا ئەو بەشە جارێکی تر بۆ جەستە بەکارناهێنرێتەوە و منداڵەکە بەو جۆرە لەدایکدەبێت”.

ئاماژە بەوەکراوە، پزیشکەکان لە دوای پشکنین بۆیان دەرکەوتووە هیچ ئێسک و ئەندامێک لەو بەشەدا نەبووە، هەر بۆیە بە نەشتەرگەریی لایانبردووە.

ئەو منداڵە لە هەفتەی ٣٥دا لەدایکبووە و هیچ گرفتێکی تەندروستیی نەبووە، ماڵپەڕەکە ئەوەی خستووەتە ڕوو، ئەمە ٤٠ حاڵەتی هاوشێوەیە لە مێژوودا تۆمارکرابێت.

حالة طبية نادرة.. ولادة طفل بذيل وكرة بنهايته في البرازيل - وكالة انباء الرأي العام منوّعات
ولادة طفل بذيل وكرة بنهايته في حالة طبية نادرة بالبرازيل (صور) | أهل مصر

بەپەلە

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *