نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی ئەوقاف ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە ئاشكرادەكات نزا بۆ ئەردوگان دەكرێت تێدا

وەزارەتی ئەوقاف ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە ئاشكرادەكات نزا بۆ ئەردوگان دەكرێت تێدا

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لە بارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک دەدات کە تێیدا کەسێک نزا بۆ سەرۆکی یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ دەکات.
وەزارەتی ئەوقاف لە روونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی بە چركە گەیشتووە و تێیدا هاتووە: “گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و تێیدا کەسێک نزا بۆ سەرۆکی یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ دەکات، گوایە ئەمە لە سنووری ھەرێمی کوردستانە، لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە ئەم شوێنە مزگەوت نییە، ئەو کەسەش کە قسە دەکات مامۆستای ئایینی نییە و شوێنەکەش سنووری ھەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو دەرەوەی باشووری کوردستانە و بۆنەیەکی ئایینییە و پەیوەندی بەئێمەوە نییە”.
ئەوەش خراوەتە روو: “پێویستە ئەو شوێنانەی کەئەو ھەواڵە نادروستانە بڵاو دەکەنەوە بەرپرسانە مامەڵە بکەن و چەواشەکاری نەکەن، دوای ئەم روونکردنەوەیەشمان ھەر ناوەندێکی ڕاگەیاندن ئەم گرتە ڤیدیۆیە بە ناوی سنووری ھەرێمی کوردستان پەخش بکات رێککاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *