فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگەیاند، سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە پەراوێزی لوتکەی G20 لە رۆما، ئیراده‌ی هاوبه‌ش بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات خرایه‌رو و گه‌یشتون به رێككه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی میكانیزمێكی هاوبه‌ش له‌و پێناوه‌دا.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “رەجەب تەیب ئەردۆگان لەگەڵ جۆ بایدن لە پەراوێزی لوتکەی G20 لە رۆما کۆبونەتەوە و ئیراده‌ی هاوبه‌ش بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات خراوەتەڕو و گه‌یشتون به رێككه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی میكانیزمێكی هاوبه‌ش”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، كۆبونه‌وه‌كه له كه‌شێكی ئارام‌دا به‌ڕێوه‌چوه و تیایدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێ كراون
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا باسی لەوەکردوە، له كۆبونه‌وه دوقۆڵییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆک كۆمار ئه‌ردۆگان و سه‌رۆك جۆ بایدن هەروەها هه‌نگاوه‌كانی زیادكردنی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان هه‌ردو وڵات تاوتوێ كراوە.