نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەتەواوەتی كێشەی قوتابیانی چارەسەركرد

بەپەلە: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەتەواوەتی كێشەی قوتابیانی چارەسەركرد

سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد لە 24 کاتژمێری داھاتوو بڕیاری وەرگرتنی تەواوی قوتابیان لە زانکۆو پەیمانگاکان دەدرێت
عەبدولسلام دۆلەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: “لە کۆبوونەوەی ھاوبەشمان لەگەڵ تیمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پێشوازی کردنمان لە بەشێکی قوتابیانی ناڕازی لە ئەنجامی زانکۆلاین، خۆشبەختانە گەیشتین بەو ئەنجامەی کەوا لە 24 کاتژمێری داھاتوودا بڕیاری وەرگرتنی تەواوی قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز بدرێت لە زانکۆو پەیمانگاکان “.
هەروەها ئەوەش خستووەتە روو: “وەرگرتنی ئەو قوتابیانە بەپێی ریزبەندی نمرەکانیان دەبێت و ئەمەش بە زیادکردنی کورسی خوێندن لە زانکۆ حکوومییەکان، بەخۆڕایی و کەمکردنەوەی کورسی خوێندن بە پاڕالێل”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *