نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: هێزی پێشمەرگە سەلماندویەتی کە لە ھەر جێگایەکدا بێت داعش ناتوانێت تێیدا بمێنێتەوە

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: هێزی پێشمەرگە سەلماندویەتی کە لە ھەر جێگایەکدا بێت داعش ناتوانێت تێیدا بمێنێتەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشی شەوی رابردووی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدراوە کە پێویستە هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوام بێت.

ئەمرۆ یەکشەممە 31/10/2021، د جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش لە ناوچەى زوڕگەزراو لە سنووری میحوەری کەرکووک، هێرشێکی ترسنۆکانەیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە داخەوە دوو پێشمەرگەی قارەمان بە ناوەکانی خالید حەمید هەیاس و ئاکۆ کەریم قادر شەهید بوون”.

ئەوەش خراوەتە روو: “لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هەردوو شەهید دەکەین و لە خوای مەزن داواکارین سەبووریان بدات”.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە: “هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەلماندویەتی تاکە هێزی متمانە پێکراو و پارێزەری دانیشتوانی ئەم ناوچانەیە و ئەو ھێزەیە کە لە ھەر جێگایەکدا بێت ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ناتوانێت تێیدا بمێنێتەوە، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لە گرنگی و پێویستی زیاتری هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش”.

لە کۆتایی پەیامەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “هێرشە بەردەوامەکانی تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانەش دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە هێشتا ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە ھەڕەشەیە لەسەر تەواوی عێراق و پێویستە هەموولایەکمان کار بکەین بۆ ڕیشەکێش کردن و کۆتاییهێنان بەو هەڕەشەیە”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *