شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سنوری چیای مه‌كحولی نێوان سنوری نێوان عێراق و سوریا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌و هێرشه‌دا، 2 (دو) كه‌س كوژراون و دوانی دیكه‌ش برینداربون.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له‌هێرشێكیاندا بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیان له گوندی حه‌وائیجی سنوری چیای مه‌كحول كه ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگای نه‌ینه‌وا له عێراق و حه‌سه‌كه له سوریا، بوه هۆی كوژرانی 2 (دو) كه‌س و برینداربونی 2 (دو) كه‌سی دیكه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هێزه ئه‌منییه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی و حه‌شدی عه‌شایه‌ری له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گوندی حه‌وائیج گه‌ڕان و پشكنینیان ده‌ستپێكردوه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و بكه‌رانی ئه‌و تاوانه.