سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كلدانی و سریان و ئاشووری له په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، هاووڵاتییان له ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی شاسوار تێگه‌یشتوون و ئه‌وه‌نده‌ی موزایه‌ده ده‌كات، ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن نییه.
كلارا به‌فرۆ سه‌رۆكی لیستی ئه‌نجوومه‌نی كلدانی و سریانی و ئاشووری له په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاند، خه‌ڵك ئێسته ئه‌وه ده‌زانن كه شاسوار عه‌بدولواحید و گرووپه‌كه‌ی كاریان چۆنه و چی ده‌كه‌ن، چونكه ته‌نیا قسه ده‌كه‌ن و به‌ڵێن ده‌ده‌ن.
شاسوار مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك نه‌بوو
ئه‌و پێی وایه كه شاسوار مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك نه‌بوو، زیاتر بۆ موزایه‌ده ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌دات، چونكه به‌ڵێنی دا به‌نزین بێنێ و حكوومه‌ت مۆڵه‌تی پێ دا، ئه‌و پاشگه‌ز بووه‌وه.
به‌فرۆ باس له‌وه ده‌كات كه نه‌وه‌ی نوێ فراكسیۆنه‌كه‌یشیان له په‌رله‌مان كاریان ته‌نیا قسه و موزایه‌ده‌یه، چونكه نه‌مانبینی رۆژێك پڕۆژه‌یه‌كی باش پێشكه‌ش بكه‌ن له پێناو خزمه‌تكردن.