نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کلارا بەفرۆ: شاسوار و فڕاکسیۆنەکەی تەنها موزایدە دەکەن

کلارا بەفرۆ: شاسوار و فڕاکسیۆنەکەی تەنها موزایدە دەکەن

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كلدانی و سریان و ئاشووری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، هاووڵاتییان له‌ ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی شاسوار تێگه‌یشتوون و ئه‌وه‌نده‌ی موزایه‌ده‌ ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن نییه‌.

كلارا به‌فرۆ سه‌رۆكی لیستی ئه‌نجوومه‌نی كلدانی و سریانی و ئاشووری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاند، خه‌ڵك ئێسته‌ ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ شاسوار عه‌بدولواحید و گرووپه‌كه‌ی‌ كاریان چۆنه‌ و چی ده‌كه‌ن، چونكه‌ ته‌نیا قسه‌ ده‌كه‌ن و به‌ڵێن ده‌ده‌ن.

شاسوار مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك نه‌بوو
ئه‌و پێی‌ وایه‌ كه‌ شاسوار مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك نه‌بوو، زیاتر بۆ موزایه‌ده‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ ده‌دات، چونكه‌ به‌ڵێنی‌ دا به‌نزین بێنێ‌ و حكوومه‌ت مۆڵه‌تی‌ پێ دا، ئه‌و پاشگه‌ز بووه‌وه‌.

به‌فرۆ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ نه‌وه‌ی نوێ فراكسیۆنه‌كه‌یشیان له‌ په‌رله‌مان كاریان ته‌نیا قسه‌ و موزایه‌ده‌یه‌، چونكه‌ نه‌مانبینی رۆژێك پڕۆژه‌یه‌كی باش پێشكه‌ش بكه‌ن له‌ پێناو خزمه‌تكردن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *