نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ببەرپرسێكی باڵای پارتی بۆ یەكێتی تەنها پارتی و سەرۆك بارزانی دەتوانن سەرۆككۆماری عێراق دیاری بكەن

ببەرپرسێكی باڵای پارتی بۆ یەكێتی تەنها پارتی و سەرۆك بارزانی دەتوانن سەرۆككۆماری عێراق دیاری بكەن

لە وەڵامی ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی،بەرپرسێكی پارتی دەڵێ، تەنها سەرۆك بارزانی و پارتی دەتوانن سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراق یەكلای بكەنەوە دەبێت حزبەكانی تر چاوەڕێ بڕیاری سەرۆك بارزانی بن.

بێستوون سابووراوەیی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی كە لە دوای ڕووداوەكانی ٨ی تەمووزی نێوخۆی حزبەكەیەوە جارجار بۆ خۆدەرخستن، لێدوان بۆ پەیج و سایتەكانی سلێمانی دەدات، لە دوایین لێدوانیدا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە پۆستی سەركۆماری عێراق و پارێزگاری كەركووك لە پشكی یەكێتین و بانگەشەی بوونی رێككەوتنیشی لە نێوان پارتی و یەكێتی كردووە.

لە بەرامبەردا ھەندرێن لەزگین، پەرلەمانتاری پارتی لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە پێش هەڵبژاردنەكانی ١٠ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢١ كۆتایی بە كارەكانی ئەم خولە هێندراوە، راگەیاند: ”دەبێت برادەرانی یەکێتی بزانن پۆستی سەركۆماری عێراق، هەرگیز بەبێ پارتی و سەرۆك بارزانی یەكلایی ناكرێتەوە، بۆیە پێویست بە لێدوان و قسە و قسەڵۆكی میدیا و سۆسیال میدیا ناكات.

ئەوەشی ڕوون كردەوە كە خەڵكی كەركووك لە هەڵبژاردندا بڕیاری خۆیان داوە بەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووك بۆ كام لایەن دەبێت، هەروەك هەموان دەزانن پارتی دەنگی یەكەمە لە پارێزگاكە، ”بۆ پۆستی سەركۆماری عێراقیش، پارتی خاوەنی ٣٣ كورسییە كە دوو هێندە و زیاتریشە لە تەواوی حزبەكانی دیكەی كوردستان، بۆیە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئەم پۆستانە خەیاڵپڵاوییە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *