بەرپرسێکی باڵای حكومه‌تی تاڵیبان رایگه‌یاند، حکومەتەکەیان بۆ قۆناغی داهاتوی ئەفغانستان كار له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی و پاراستنی سنورەکان ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێران ئاماده‌یی دەربڕیوە پاڵپشتی داراییان بکات.
مه‌لا محه‌مه‌د یەعوب موجاهید، وه‌زیری به‌رگری ئه‌فغانستان به‌وه‌كاله‌ت بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، لەم کاتەدا كار له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن و له تارانیشه‌وه به كابول ڕاگه‌یاندراوه، كه پاڵپیشتی دارای ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش له پای پاراستنی سنوره‌كان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “خاكی ئه‌فغانستان به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هیچ لایەنێک به‌كار ناهێنرێت”.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌فغانستان ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئامانج له پێكهێنانی هێزێكی سه‌ربازی به‌هێز و پڕ چه‌ككردنیان به چه‌كەی پێشكه‌وتو، بۆ پاراستنی خاكی ئه‌فغانستان و ئاسایشی وڵاته.
ئه‌مه‌ش لەکاتێکدایە، كه‌مانگی ئابی ئه‌مساڵ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستیگرت به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستاندا و دروستكردنی حكومه‌تی كاتی بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند.