نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / تاڵیبان دو ئامانجی خۆی بۆ داهاتوی ئەفغانستان ئاشکرادەکات

تاڵیبان دو ئامانجی خۆی بۆ داهاتوی ئەفغانستان ئاشکرادەکات

بەرپرسێکی باڵای حكومه‌تی تاڵیبان رایگه‌یاند، حکومەتەکەیان بۆ قۆناغی داهاتوی ئەفغانستان كار له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی و پاراستنی سنورەکان ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێران ئاماده‌یی دەربڕیوە پاڵپشتی داراییان بکات.

مه‌لا محه‌مه‌د یەعوب موجاهید، وه‌زیری به‌رگری ئه‌فغانستان به‌وه‌كاله‌ت بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، لەم کاتەدا كار له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن و له‌ تارانیشه‌وه‌ به‌ كابول ڕاگه‌یاندراوه‌، كه‌ پاڵپیشتی دارای ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش له‌ پای پاراستنی سنوره‌كان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “خاكی ئه‌فغانستان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هیچ لایەنێک به‌كار ناهێنرێت”.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌فغانستان ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئامانج له‌ پێكهێنانی هێزێكی سه‌ربازی به‌هێز و پڕ چه‌ككردنیان به‌ چه‌كەی پێشكه‌وتو، بۆ پاراستنی خاكی ئه‌فغانستان و ئاسایشی وڵاته‌.

ئه‌مه‌ش لەکاتێکدایە، كه‌مانگی  ئابی ئه‌مساڵ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستیگرت به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستاندا و دروستكردنی حكومه‌تی كاتی بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ ڕاگه‌یاند.

بەپەلە

میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *