نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە..بووەتە مافیا و درێژە بە گەندەڵی و ترس بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە..بووەتە مافیا و درێژە بە گەندەڵی و ترس بڵاودەکاتەوە

ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری بەوەکالەتی تەندروستی هەڵەبجە، تۆمەتبار دەکرێت بە گەندەڵی گەورە و بڵاوکردنەوەی ترس و کاری نایاسایی.

د.باخان ئازاد پزیشکی گشتی بە چرکەی ڕاگەیاند:” ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بووەتە مافیا لە ئێستەدا دەستی کردووە بە هەڕەشە لە بڕینی مووچەی کارمەندان ئەگەر فاکسین وەرنەگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد:” ڕاگرتنی مووچە تەنها لە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانە نەک بەڕێوەبەرێکی بەوەکالەت بۆیە دەبێت حکومەت پێتەسەرخەت ئایا بە کامە دەسەڵات ئەو بڕیارەی داوە.

باخان ئازاد دەڵێ، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بەردەوامە لە گەندەڵی گەورە، یاری بە ژیانی تەندروستی هاونیشتییمانیان دەکات .

هاوڵاتیانی هەڵەبجە داوا دەکەن ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی تێوەگلاوە لە گەندەڵی گەورە لە کەرتی تەندروستی لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *