نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حكوومەتی هەرێم.. دەستدەكرێت بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان

حكوومەتی هەرێم.. دەستدەكرێت بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان

وەزیری سامانەسروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند بەسێ قۆناخ نەوتی سپی دابەشدەكرێت لەسەر هاوڵاتیاندا، قۆناخی یەكەم گوندەكان و قۆناخی دووەم ناحیە و قەزاكان و قۆناخی سێیەم شارەگەورەكان دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی دەڵێ، سەرەتایی هەفتەی داهاتوو قۆناخی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەست پێدەكەین،سەرەتا بۆ ناوچە شاخاوییەكان دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ،پاش دابینكردنی بڕی پێویستی نەوت لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ناوچە شاخاوییە ساردەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین بریارە رۆژی یەكشەممە 24/10/2021، پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە سنووری قەزای پێنجوێن دەست پێ بكات.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تێچووی خۆی نەوتەکە دابەش دەکات، هەر ماڵێك 200 لیتر، کە دەکاتە بەرمیلێك نەوتیان پێ دەدرێت و نرخی هەر بەرمیلێک 55 هەزار دیناری عێراقی دەبێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *