نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فەرانێکی گرنگ بۆ بەرژەوەندی بەڵێندەران دەرچوو

فەرانێکی گرنگ بۆ بەرژەوەندی بەڵێندەران دەرچوو

فەرمانێكی دکتور ئومێد سەباح عوسمان سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، دوو بڕیار لە بەرژەوەندى و قەربووکردنەوەى بەڵێندەران و کۆمپانیاکان ده‌رکران.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دواى ئەوه‌ی به‌هۆی کەرەنتین و قەدەغەى هاتوچۆى هاووڵاتیان لە هەرێمى کوردستان و بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا و کاریگەریی لە سەر بەرەوپێشچوونى جێبەجێکردنى پڕۆژەکان هەبوو و زۆریان لە کار وەستان، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران گشتاندنێکى دەرکرد.

راشیگه‌یاند، لەو گشتاندنەى کە بۆ گشت وەزارەت و لایەنە نه‌به‌ستراوه‌كان بە وەزارەت و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نێردراوە، لە پێناو بەردەوامى گەیاندنى خزمەتگوزارى بۆ هاووڵاتیان، دوو بڕیار لە بەرژەوەندى و قەره‌بووکردنەوەى بەڵێندەران و کۆمپانیاکان درا، كه‌ بەم شێوەیەى خوارەوەیه‌:

بڕیارى یەکەم: قەرەبووکردنەوەى ماوەى کەرەنتین و قەدەغەى هاتوچۆ بە هەژمارکردنى بەهێزى زاڵ (القوة القاهرة) بۆ ئەو پڕۆژانەى کە پابەندنەبوونى جێبەجێکردنیان کەوتووەتە ئەو ماوەیە.

بڕیارى دووەم: پێدانى دەسەڵات بۆ جێبەجێکردنى خاڵى (یەکەم)ـى سەرەوە بە وەزارەتەکان و لایەنەکانى نەبەستراو بە وەزارەت، بە پشتبەستن بە بڕیارەکانى لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆڕۆنا.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *