
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕیاری دا، مووچه‌یه‌كی ملیۆنێك و 200 هه‌زار دیناری بدات به رزگاربووانی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان.
ته‌یمووری ئه‌نفال له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، له دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر، توانیمان مووچه‌یه‌كی ملیۆن و 200 هه‌زاری بۆ ڕزگاربووانی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ جێبه‌جێ بكه‌ین.
ته‌یمووری ئه‌نفال خۆی تاقانه‌یه‌كی ئه‌نفاله و له گۆڕێكی به كۆمه‌ڵدا رزگاری بووه، دواتر له‌لایه‌ن ماڵێكه‌وه به خێو كراوه و ئێسته كار بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری ئه‌نفال ده‌كات.
ته‌یموور له پۆسته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، ئه‌م بڕیاره‌ی ئێسته بۆ دابینكردنی مووچه بۆ رزگاربووانی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، تازه‌یه و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی كردووه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، ئه‌و تاكه ڕزگاربووی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ژن و منداڵه ئه‌نفالكراوه‌كان و به نوێنه‌رایه‌تیی ڕزگاربووانی ئه‌و تاوانه، سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
باسی له‌وه‌یش كردووه كه ئیتر ڕزگاربووانی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ، ژیانێكی شهرفمهندانهیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كرێت و ڕێزی تایبه‌تیان لێ ده‌گیرێت.