
ڕه‌وتی سه‌در گەورەترین فڕاکسیۆنی پەرلەمانی عێراق دەبێت، هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ عێراق دەست پێدەکات، لیژنەیەک پێکهێندراوە.
لیژنه‌كه به فه‌رمانی موته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در پێكهێنراوه و له چه‌ند ئه‌ندامێك پێكهاتوون كه بریتین له (حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری سه‌رۆك، نه‌ساڕ ئه‌لروبێعی جێگری یه‌كه‌م، نه‌بیل ئه‌لته‌رفی جێگری دووه‌م، حاكم ئه‌لزاملی یاریده‌ر)، كاری ئه‌م لیژنه‌یه‌ش گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره پێكبهێنن.
موقته‌دا سه‌در داوای له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كردووه بنه‌مای كاركردنیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانن ده‌ست له كاروباری ئه‌م لیژنه‌یه وه‌ربدات.
ڕه‌وتی سه‌در له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زۆرترین ده‌نگی لایه‌نه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه كه زیاتر له 70 كورسییه، موقته‌دا سه‌در ، دەیەوێت سەرۆک وەزیرانی نوێ عێراق لە سەردەستی خودی خۆی دیاری بکرێت.