نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / بەپەلە:نوری مالیکی هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی 85 کورسی دەدات

بەپەلە:نوری مالیکی هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی 85 کورسی دەدات

هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی به‌هاوكاری هاوپه‌یمانی فه‌تح و چه‌ند كوتله‌ و لایه‌نێكی تری براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ هه‌وڵی دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره‌ن به‌ به‌شداریی 85 كورسی په‌رله‌مانی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عالییه‌ نوسێف سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاندبوو: بڕیاردراوه‌ هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره‌ له‌نێوان هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌مانی فه‌تح و چه‌ند كوتله‌ و لایه‌نێكی تر پێك بهێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ داهاتوودا به‌شداربین له‌ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.

ڕاشیگه‌یاندبوو: پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت به‌ ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ‌بێت. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ لایه‌ن ناتوانێ تاكلایه‌نانه‌ و به‌بێ ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنێ. پێنجشه‌م بڵاو كرابووه‌وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی به‌هاوكاری هاوپه‌یمانی فه‌تح و چه‌ند كوتله‌ و لایه‌نێكی تری براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ هه‌وڵی دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره‌ن به‌ به‌شداریی 85 كورسی په‌رله‌مانی.

بەپەلە

سەرۆک وەزیرانى داهاتوو؛ سەرکردەکانى شیعە بەرانبەر هێڵى دووەم

بەپێی رۆژنامەى “مەدا”ى عێراقى، دوو هێڵى سەرەکى لەناو هاوپەیمانى شیعەدا کێبڕکێ لەسەر پۆستەکە دەکەن کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *