نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێكی باڵای پارتی.. داوای دانوستانمان لێدەكەن بۆ پێكهێنانی حكوومەت

بەرپرسێكی باڵای پارتی.. داوای دانوستانمان لێدەكەن بۆ پێكهێنانی حكوومەت

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، حزبەکەیان لایه‌نێكی سەرەکی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت و لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکەی 10ـی تشرینی یەکەمیشدا، “به‌سه‌دان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیمان بۆهاتووه‌ و داوای ئه‌وه‌یان كردووه‌، حه‌زده‌كه‌ن دانووستان بكه‌ن و سه‌ردان بكه‌ن، گفتوگۆ بكه‌ن”.

راگەیاندوە، “پارتی لایه‌نێکی سەرەکی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت، هەروەها ئەگەر هەرێمی کوردستان و کورد نەبوایە پڕۆسەی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی بەڕێوەنەدەچوو.”

ئاماژەی بەوەشکردوە، “له‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌سه‌دان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیمان بۆهاتووه‌ و داوای ئه‌وه‌یان كردووه‌، حه‌زده‌كه‌ن دانووستان بكه‌ن و سه‌ردان بكه‌ن، گفتوگۆ بكه‌ن.”

لەبارەی وادەی دەستپێکردنی گفتوگۆکانیش بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق هۆشیار زێباری باسی لەوەکردوە، “له‌چه‌ند رۆژی داهاتووش ده‌بینن ئه‌م گفتوگۆیانه‌ ده‌ستپێده‌كات و په‌ره‌ ده‌سێنێت، ئێمه‌ له‌سه‌ر مێزی دانووستان ده‌بین و ژماره‌ ده‌بین بۆ داهاتووی عێراق، لایه‌نێكی سه‌ره‌كی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌بین.”

بەپێی دوایین ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، رەوتی سەدر تاوەکو ئێستا زۆرترین کورسییان بەدەستهێناوە کە 76 کورسییە، هەروەها لەنێوان لایەنە کوردستانییەکانیش پارتی زۆرترین کورسیی بەدەستهێناوە کە 32 کورسییە.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *