ئەمڕۆ تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی بەرەو شنگال بەڕێ کەوتن بەڵام لەلایەن کەسانی سەر بەپەکەکە و چەکدارەکانیان ڕێگرن بوون داخلی شنگال ببن.
سیروان ڕۆژ بەیانی جێگری پارێزگاری موسڵ، ڕایگەیاند:” ئەمڕۆ تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی بەمەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن دەڕۆشتنەوە شنگال بەڵام لە لایەن چەکداران و کەسانی سەر بەپەکەکە ڕێگریان لێ کردوون.
هەروەها ڕۆژبەیانی دەڵێ:” داوام لە فەرماندەی گشتی هێزەکانی عێراق وت، ئەو چەکدارانە لەسەر ڕێمان لابەرن بەڵام هیچیان نەکرد.
وتیشی:” ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی کوردستان لەکەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لەسەر خەتە بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە.