
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوو گوزار ڕایگەیاند:”لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە تەرخانكردنی لە 15 ملیار و زیاتر لە 140 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ئاوی ئاكرێ، ئەمەش لەكاتێكدایە ئێستا بە 2 ترلیۆن و 887 ملیار دینار، 297 پرۆژەی ئاو لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.
وتیشی:”تەرخانكردنی ئەو 15ملیار دینارە بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی ئاكرێ و پەرەپێدانی سێكتەری ئاوە لە سنوورەكە، بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەكرێت.
هەفتەی ڕابردوو، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی پرۆژەكانی سێكتەری ئاو، ڕایگەیاند ئێستا 297 پرۆژە بە گوژمەی 2 ترلیۆن و 887 ملیار دینار لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لەژێر جێبەجێكردندان كە بەشێكیان پرۆژەی مامناوەندن و بەشێكیشیان ستراتیژی و گەورەن بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی و پەرەپێدانی سێكتەری ئاو جێبەجێ دەكرێن.