نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانی مەسروور بارزانی.. ١٥ پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ تەرخانکرا

بەفەرمانی مەسروور بارزانی.. ١٥ پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ تەرخانکرا

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوو گوزار ڕایگەیاند:”لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە تەرخانكردنی لە 15 ملیار و زیاتر لە 140 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ئاوی ئاكرێ، ئەمەش لەكاتێكدایە ئێستا بە 2 ترلیۆن و 887 ملیار دینار، 297 پرۆژەی ئاو لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.

وتیشی:”تەرخانكردنی ئەو 15ملیار دینارە بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی ئاكرێ و پەرەپێدانی سێكتەری ئاوە لە سنوورەكە، بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەكرێت.

هەفتەی ڕابردوو، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی پرۆژەكانی سێكتەری ئاو، ڕایگەیاند ئێستا 297 پرۆژە بە گوژمەی 2 ترلیۆن و 887 ملیار دینار لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لەژێر جێبەجێكردندان كە بەشێكیان پرۆژەی مامناوەندن و بەشێكیشیان ستراتیژی و گەورەن بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی و پەرەپێدانی سێكتەری ئاو جێبەجێ دەكرێن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *